بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێچەوانەی گوتەی بەرپرسانی ئێران ئاستی ئاوی #زێی بچووک# لە هەرێمی کوردستان بەردەوام کەمدەکات. دەشڵێت، ئێستا نزیکەی لە 70% ئاوی ڕووبارەکە گیراوەتەوە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو) ڕاگەیاند، بەرپرسانی ئێران باسلەوەدەکەن ئاوی زێی بچووکیان بەرێژەیەکی زۆر نەگرتووەتەوە، بەڵام ئاستی ئاوی زێی بچووک لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە کەمدەکات.
ئەکرەم ئەحمەد دەشڵێت لەسەرەتای گرتنەوە ئاوی زێی بچووک لە 2ی ئەم مانگەدا ڕێژە گرتنەوەی ئاوەکە بە نزیکەی 50% بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 70% بەرزبووەتەوە، واتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی گرتنەوەی ئاوەکە لەلایەن ئێرانەوە زیاددەبێت.
هەر پەیوەست بەو پرسە، محەممەد حەسەن، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی #قەڵادزێ# بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، لەبەر کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە ناچاردەبن ڕووبەری زێیەکە بەرتەسک بکەنەوە. دەشڵێت لەپێناو نەوەستانی پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ، دەبێت ڕۆژانە ڕووبەری زێیەکە بەرتەسک بکەینەوە، بەو جۆرەش ئاوەکە کۆدەکەینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زێی بچووک لە شاری #سەردەشت# بەنداوێکی دروستکردووە، بەو هۆیەوە ساڵی ڕابردوو بەشێکی زۆری ئاوی زێی بچووکی گرتەوە، لە ئەنجامدا کێشەی کەمئاوی لە قەڵادزێ دروستبووە. ئەمساڵیش لە ڕۆژی #02-06-2018# حکومەتی ئێران دووبارە بەشێک لە ئاوی زێی بچووکی گرتەوە و هەمان گرفت دروستبوووەتەوە.[1]
#09-06-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,236 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!