ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە #جۆلەمێرگ# و هێرشەئاسمانییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دژ بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانیی بەرفرەوانی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵام هێزەکانی گەریلا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، هێزەکانمان لە جۆلەمێرگ دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چەند چالاکییەکیان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان لەوبارەیەوە:
چالاکییەکانی جۆلەمێرگ
16ی حوزەیران\26ی جۆزەردان کاتژمێر 23:30 هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر گردی خەرەگۆلێی ناوچەی چەلێ و گورزی توندیان لە سەنگەرەکانی دوژمن دا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
17ی حوزەیران\27ی جۆزەردان کاتژمێر 18 هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دوژمن لەسەر گردێک کە ئەرکیان پاراستنی ئەمنیەتی سەربازگەی بازەلێی ناوچەی شەمزینان بوو. لە 3 قۆڵەوە دەستڕێژیی گولە لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن کرا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەم چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 16ی حوزەیران\26ی جۆزەردان کاتژمێر 23 دەوروبەری گوندی چەمچۆی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دوانیوەڕۆی 17ی حوزەیران\27ی جۆزەردان-یش مەیدانی ئادلبەگی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە زیان بە گەنم و ڕەزی گوندنشینانی دەوروبەری گوندی چەمچۆ گەیشت.
لەم هێرشە بەرفرەوانانەدا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هێزەکانی گەریلا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە. دەوڵەتی کۆماری تورکیای داگیرکەر هەمیشە قەندیل لە ڕۆژەڤدا دەهێڵێتەوە و لە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەتدا، لە ڕێی مێدیای لایەنگری خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە گەریلا زیانی پێگەیشتووە. هەواڵی لەم شێوەیە ڕاست نین. ئه و داگیرکەرانە کە هەموو ڕۆژێک بە دەستی گەریلاکانی ئێمە گورزی توندیان لێ دەدرێت، هەوڵ دەدەن لە ڕێی هەواڵی درۆ کوژراوەکانی خۆیان لە کۆمەڵگەی تورکیا بشارنەوە و بارودۆخی شکستی خۆیان بشارنەوە. دەسەڵاتدارەتیی ئاکەپە - مەهەپە کە لە بواری شەڕ شکست دێنێت و ناگاتە ئامانجی خۆی، لە ڕێی پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدات خۆی بە سەرکەوتوو پیشان بدات. بزووتنەوەی ئێمە، بزووتنەوەیەکی ڕاشکاوە و هەموو ئه و ڕووداوانەی لە شەڕدا ڕوودەدەن، وەکو خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان دەکات. با گەلەکەمان بە هەواڵە درۆکانی دەسەڵاتدارەتیی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە هەڵنەخەڵەتێ.[1]
#18-06-2018#