دواڕۆژ، #ئاکۆ حەمەد ڕابی#
لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا چوار کەس لە ڕوبارەکانی سنوری دەڤەری #سۆران# خنکاون و کەسێکیش لە خنکان ڕزگارکراوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆرانیش هۆشداریدەداتە هاووڵاتیان.
بەیار باڵەکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی نزیکەی یەک هەفتەدا چوار کەس لە سنوری دەڤەری سۆران لە ئاودا خنکاون کە یەکێکیان کچێکی تەمەن 16 ساڵان بوو، ڕۆژێک پێش جەژن لە ئاودا خنکا، ئەوەی تریشیان خنکانی ژنە گەشتیارێکی عەرەب و کوڕە گەنجێکی کورد بوو کە ویستی ئافرەتەکە ڕزگار بکات.
وتیشی دواین ڕووداوی خنکانیش له و سنورە، خنکانی گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی هەریر بوو کە لە زێی قەندیل خنکا.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەر دووەم ڕۆژی جەژن گەنجێکی دیکەش خەریک بوو لە نێو ئاودا گیان لەدەستبدات، بەڵام زوو لە لایەن خەڵکەوە ڕزگارکرا کە تەنیا بە سوکی بریندار بوو.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران داواش لە گەشتیار و هاووڵاتیان دەکات ئەوانەی سەردانی هاوینەهەوار و ڕوبارەکان دەکەن کە ئەگەر شارەزا نەبن یاخود مەلەوان نەبن، با نزیکی ئه و شوێنانە نەکەونەوە بۆ مەلەکردن.
ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت خەڵک نزیکی ئه و شوێنانەش بکەونەوە کە مترسیدارن و بەرگری شارستانی هێما و تابلۆی ئاگادارکردنەوەی هەڵواسیوە.[1]
#20-06-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,690 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!