ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە جۆلەمێرگ و شرنەخ و سێرت بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لەو چالاکییانەدا 35 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە
لە چەلێ زرێپۆشێک تێکشکێنرا و 12 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا لە جۆلەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانمان ڕۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 20:40دا لە ناوچەی ئۆرێ لە ڕێگای نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کریپی سوپای تورکیا بە تەواوی تێکشکێندرا و زیانیش بە زرێپۆشێکی تری جۆری کوبرا گەیەندرا.
لەو چالاکییەدا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە، 12 سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە دەستیکرد بە بۆردومانکردنی ئەو سنوورە و کوژرا و بریندارەکانیان بە ئامبولانس لە شوێنی چالاکییەکو دوورخستەوە.
لە چەلێ چالاکییەکی تر ئەنجامدرا و 15 سەرباز کوژران
یەکەیەکی تایبەتی سوپای تورکیای داگیرکەر لە بنکەی سەربازیی گێمان لە چەلێ دەستیان بە جموجوڵ کردبوو و بەو سنووری ئەو ناوچەیەدا بڵابوونەوە و بۆسەیان دادەنا. ئەو یەکەیەی سوپای تورکیای داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێریی ورد دەکران. ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کوبرا، کە ئەندامانی ئەو یەکەیەی سوپای تورکیای داگیرکەری تێدا بوو و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی، کە بۆ کاری سەربازی بەکاریان دەهێنا لە ڕۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 20:30دا لە ناوچەی دەرڤای قەسرانێ کرانە ئامانج و ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکەیان بە تەواوەتی تێکشکا و زرێپۆشەکەش زیانی زۆری پێگەیشت.
ئەوەندەی ڕوون بوویەوە، لەو چالاکییەکدا 15 سەربازی دوژمن کوژران. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر لەو ناوچەیەدا دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هەر لەو ڕۆژەدا بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان دەست بکەوێت، لە ئۆپراسیۆنەکەیان کشانەوە.
لە گەڤەر 3 سەنگەر تێکشکێنران و 5 سەرباز کوژران
هێزەکانمان ڕۆژی 19ی حوزەیران و لە کاتژمێر 04:14دا لە گردی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەر لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 سەنگەری دوژمن تێکشکێنران و و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە، 4 سەرباز لەو چالاکییەدا کوژران.
هەر لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر 13:30دا یەکەی قەناس بەدەستی هێزەکانمان لە دژی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە شکێرێ لە ناوچەی چەلێ چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تری سوپای تورکیا کوژرا.
لە شرنەخ 3 بیلدۆزەر سوتێنران و 2 سەرباز کوژران
هێزەکانمان ڕۆژی 18ی حوزەیران و لە کاتژمێر 23:00دا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا لە ناوچەی بانێ عەزیز لە باسای شرنەخ 3 بیلدۆزەریان ئاگر تێبەردا کە کاریان لە دروستکردنی بەنداوی ئیلی سوو دا دەکرد.
سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای ئەو چالاکییە لەو ناوچەیەدا دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد. لە ڕۆژی 19ی حوزەیراندا هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکی ئەو ئۆپراسیۆنە چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر بە کۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوورخستەوە و هەر لەو ڕۆژەشدا لە ئۆپراسیۆنەکەیان کشانەوە.
لە سێرت سەربازێک کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکاندا لە ڕۆژی 19ی حوزەیران لە دەرییە سەرختێ لە چراڤێی ناوچەی دهێ لە پارێزگای سێرت لە دژی یەکەیەکی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا و 2 سەربازی تریش برینداربوون.[1]
#20-06-2018#