ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ئاگرگرتنی زار و زەویی هاووڵاتییانی کورد لە شاری #سەقز#، 25 هێکتار گەنم لە ئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاگر 25 هێکتار گەنمی لە سەقزدا کردە خۆڵەمێش.
ئەم ئاگرە کە مەزرای گەنمی دوو گوندیدەرەقوڵەوڕۆستەمانی بەخشی ئیمامی ناوچەی سەقز گرتەوە، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە کونتڕۆڵ کرا و کوژایەوە.
ئاگرگرتنی گەنم و لەوەڕەکان، زۆرجار لە ڕێگەی مرۆڤەوە ڕوو دەدات و زیانی زۆر بە جووتیارانی کورد دەگەیەنێت.
بڕی نرخی هەر کیلۆیەک گەنم بۆ فرۆشتن لە ئێراندا 1488 تمەن دیاری کراوە و بەو پێیە جووتیارانی ئەو دوو گوندە بە هۆی ئەو ئاگرگرتنەدا زەرەر و زیانی زۆریان لێ کەوتووە و زۆرجار لایەن پەیوەندییەدارەکانی حکوومەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانە، کەمتر لە نیوەی پارەکەیان پێی دەدەنەوە.[1]
#27-06-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,613 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!