ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ژووری چالاکییەکانی #عەفرین# لەدژی ئەو تاوان و پێشێلکارییانەی چەتەکان لەناو عەفرین لە دژی کەسوکارەکانمان ئەنجامی دەدەن، دوێنێ خاڵێکی چاودێریی چەتەکانی فەیلەقی شامیان لە باشوری ئیدلب کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: بەڵێن دەدەین، کە ئەو چەتانەی هاوکاریی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کردووە لە عەفرین، لە هەر کوێیەک بن، لە عەزازەوە تا ئیدلب و عەفرین و ماری و باب و جەرابلوس و ڕاعی، بیانکەینە ئامانجی چالاکییەکانمان.[1]
#01-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,211 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!