دوڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەرێم ئاشکرایدەکات، کۆمپانیایەکی ئەهلی داوایکردووە پڕۆژەی جوودسایدی #هەولێر# - #کۆیە# لەسەر ئەرکی خۆی بە قەرز قیرتاو بکات، دەشڵێت بۆ فراوانکردنی ڕێگای کۆنی کۆیە داوای چوار ملیار دیناریان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بەمزووانە پارەکە دابیندەکرێت.
هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی لەئێستادا حکومەت بڕی بودجەی پێویستی لەبەردەستدا نییە پڕۆژەی دروستکردنی جوودسایدی هەولێر- کۆیە تەواوبکات.
وتیشی، کۆمپانیایەکی ئەهلی خۆماڵی داوایەکی ئاڕاستە کردووین، کە لە سەر ئەرکی خۆی بەقەرز پڕۆژەی جوودسایدەکە تەواو دەکات، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی بکات.
هونەر نوری، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕێگای کۆنی هەولێر – کۆیە بڕیاردراوە دوو مەتر لە هەردوو لای شەقامەکە فراوان بکرێت بۆ ئەمەش داوایەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دابینکردنی بڕی چوار ملیار دینار کە بەمزووانە پارەکە دابیندەکرێت و دەستدەکرێت بە فراوانکردنی شەقامەکە.
بەهۆی یەک سایدی شەقامی هەولێر- کۆیە بەنزيکەيی ڕۆژانە ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدات و بەوهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.[1]
#11-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,130 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!