ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان لەو باوەڕەدایە، داخوازیی مافی بنەڕەتی خەڵکی کوردستان لە گۆڕ نانرێت.
ڕۆژی 22ی پووشپەڕ، ڕۆژێک بۆ مەحکوومکردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لەوەها ڕۆژێکدا، دوکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو سکرتێری ئەو کاتی حدکا، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەری دەوڵەتی ئێران و لە پشت مێزی وتووێژ لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئوتریش، کرایە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی و لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیەکانی کوژران.
ناولێنانی ئەم ڕۆژە لە داهێنان و پێشنیاری ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان و بەڕێوەبەرانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم ڕێکخراوەیە بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆی لەگەڵ تێرۆریزم و لێکەوتەکانی، بەتایبەتی تێرۆریزمی دەوڵەتی و هەوڵدان بە سڕینەوەی فیزیکی و تێرۆری کەسەکان و دژبەرانی دەوڵەتی لە هەر کاتێک و شوێنێک و بە هەر بیانوو و ئامانج و مەبەستێک کە ڕوو بدات، جێگای پاساوهێنان نییە و مەحکووم دەکرێت.
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی دووبارەی تێرۆری دوکتور قاسملوو، درێژەی تێرۆر، ئێعدام و یان زیندانکردن و بەندکرانی ڕێبەران و چالاکانی کۆمەڵگای سیاسی و مەدەنیی کوردستان، بە لە گۆڕنانی داخوازییەکانی مافی خەڵکی کوردستان بە دوور لە پاساو دەزانێ و پێداگری لە سەر مافەکانی کورد و دابینکردنی ئازادی و مافی دێموکراتیک و فێدراڵی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان
ڕێکەوتی 21 پووشپەڕی 97 بەرانبەر بە #12-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,748 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!