Bibliotek Bibliotek
Søk
  

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options


Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  536,054
Bilder
  114,526
Bøker
  20,768
Relaterte filer
  110,840
Video
  1,909
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,383
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,336
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,548
عربي - Arabic 
33,601
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,938
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,116
IMG 
211,484
∑   Totalt 
247,908
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Biografi
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە 2

یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە 2
یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە
د.عەلی شەریعەتیی
(هەژار) کردوویە بە کوردیی
.......................
یەکێ هەبوو، یەکێ نەبوو... جگە لە خوا هیچ کەس نەبوو
(هیچ) هەر نەبوو
ئەو خوایە تاک و تەنیا بوو... دلۆڤان و دڵاوا بوو
دەیدی، دەیبیست، جوانیی دەویست
وازی لە کاری ڕەوا بوو
بێکاریی لا پەسند نەبوو... نالەباریی پێ ڕند نەبوو
لە نەبوون خۆشیی نەدەهات... حەزی دەکرد لە بوون، لە هات
خودا لاگیری هونەر بوو... دروستکار و داهێنەر بوو
با بزانین ئەو خوایە چیی کرد؟
هەوری ساز دان گەواڵ گەواڵ... بەری دانە هەوای بەتاڵ
گەواڵەهەوری لە چیی کرد؟... لە دەنکە تۆزقاڵی زۆر ورد
ئەو دەنکە تۆزقاڵەی کۆمن... وردیلەی هێزی ئەتۆمن
هەر وردیلەی خۆرێک لەناو... بە ئەستێران دەورەدراو
لەو خۆرە چەرخ و خولیانە
سروەی تەکاندەر ئەنگووتن... گەواڵەهەور بزووتن
وەک چیی؟
وەک دووکەڵ، وەک گێژاو... وەک گێژەڵووکەی زۆر بەتاو
ئاورینگی هێنان بەگوڕ بوو... بەرهەمی بڵێسە و گڕ بوو
گڕ کۆوە بوو لە دەوری خۆ... بنیادەم ناوی لێ نا (ڕۆ)
ڕۆژیش ئەتۆمی گەورەیە... چەند ئەستێرەی لە دەورەیە
بە دەوروبەریا خول ئەخۆن... هەر خوا دەزانێ چەند و چۆن
بناغەی ژیان دامەزرا... لە زەریا، لە بەژ، لە مەزرا
قەوزە ڕوا، گیا دەرکەوت... دەوەن دەرهات، دار سەرکەوت
چڵمۆکە گیانی هاتەبەر... دنیا پڕ بوو لە جانەوەر
جانەوەرێکیان مرۆیە... هەنبانەی ڕاست و درۆیە
چاکیان هەیە لە باش چاتر... هەیشە لە شەیتان خراتر
- ژین لە چییە؟
- ئاوێک، تۆوێک
تۆمی گیایەک لەژێر خاکا، زۆر هەڵناکا
سەر دەردێنێ، شین دەنوینێ
بەخۆدا دێ، دەبێتە چڵ، دەبێتە گوڵ
نەمام دەبێ بە شەنگەدار... گەڵایە، لکە، میوە و بار
پیر دەبێ، وشک ئەبێ، ئەپوێ... لە تۆوەکەی هی تر دەڕوێ
دڵۆپێک ئاو:
پزە، ساوایە، منداڵە... لاوە، سەرەیە، پاتاڵە
لە هەڵسووڕ و داسووڕدایە... ئەویش وێنەی دار و گیایە
چرای ژینی دەگوژێتەوە... لە خاکا سەر دەنێتەوە
تۆمەکەی هەڵدەداتەوە... ژیان دەستپێدەکاتەوە
ژیانیش هەر لە خولدایە
ئاوات و نیاز خۆریەتی
گیاندار یەکێ یان هەزاران
لە ڕێی ژین و بووژانەوە... ساڵ و مانگ بەبێ پسانەوە
بەدەوریدا سەرگەردانن... وچان و پشوو نازانن
دەڕوێن، دەڕۆن، دەڕوێنەوە... دەگوێن، دەپوێن، دەتوێنەوە
یەکێ هەبوو، یەکێ نەبوو... جگە لە خوا هیچ کەس نەبوو
(هیچ) هەر نەبوو
دنیا لە نەبوو هاتە دی... هەوای بەرز، زەویی نەویی
ڕۆژ و ئەستێرەی بێژمار... بەرەی گیاندار و گیا و دار
نەدیار و بەرچاو، هەرچی بوون... بێ وچان و پشوون، دەبزوون
بەرەو کوێ؟
بەرەو مردن و ژیانەوە... وشکبوون و هەڵدانەوە
ڕۆژ و شەو، تاریک و ڕوونیی... گەش و سیس، بوون و نەبوونیی
بەرزایی، نزمیی، کەم و زۆر... کەوتوونە خول لە دەوری خۆر
یەکێ هەبوو، یەکێ نەبوو... جگە لە خوا هیچ کەس نەبوو
(هیچ) هەر نەبوو
گەمیەی جیهان لەنگەری گرت... خانووچکەی ژیان سەری گرت
زەوی، عاسمان، توێ لەسەر توێ... پانایی لەکوێ هات کوێ
بێگیان و گیاندار، گچکە و زل... زەمەند و مێرگ و پنج و قل
وردیلە و درشتە و ناوەند... ڕووبار و دەریای خوڕ و مەند
کورت و درێژ و پەل و قووڵ... بێوچان کەوتنە جم و جووڵ
هیچی وچان نادا تاوێک... خول دەخۆن بەرەو هەتاوێک
تۆ بروانە!
هەموو شتی ئەم جیهانە
ئەگەر سڕە، ئەگەر چڕە... ئەگار واڵا، ئەگەر خڕە
گشتی خڕە.
مانگ و خۆر، زەویی، ئەستێرە... هەزار هێندەی تر بژمێرە
ئاتۆم، گلووی خوێن، تۆم و بەر... بژمێرە لە هەژمار بەدەر
گەر بەپەلەن، گەر لەسەرخۆن... جەغزاوجەغز دێن و دەڕۆن
خاک و ئاو بە شار و دێوە... ئەگەر دەشتە، ئەگەر کێوە
ئەگەر گیا، ئەگەر گیاندارە... شەو و ڕۆژ، سبە و ئێوارە
هەموو دەم و کات و ساتێک... هەموو چاخێک، هەموو کاتێک
بە ساڵ، بە مانگ، بە ڕۆژ، بە شەو... جەغزاوجەغز کەوتوونە ڕەو
ڕوو بە هەتاوی خۆرێکن... گشتیان لە خولدان جۆرێکن
یەکێ هەبوو، یەکێ نەبوو... جگە لە خوا هیچ کەس نەبوو
(هیچ) هەر نەبوو.
بڵند هەبوو، نەویی هەبوو... عاسمان هەبوو، زەویی هەبوو
ئەستێرەی زۆر و مانگ و خۆر
هەزاری نادیار و پەیدا... لە بەتاڵایی بێپەیدا
کۆمایەکیان پێکهێناوە... لای ئێمە مەنزوومەی ناوە
مەنزوومەی تریش زۆر زۆرن... کۆمەڵگای ئەستێرە و خۆرن
چەندن؟ هەزار؟ نەخێر، ملیار؟... زۆرترن، ناهێنە هەژمار
فەزا زۆر پان و بڵاوە... ئافەریدەش بێحەساوە
ئەگەر تۆ بە ژمارە فێری... ئەتەوێ خواکرد بژمێری
قاقەزێکی درێژ ڕاخە... بەئیشتیا شانی لێ داخە
یەک بنووسە بیکە بە دە... بیکە بە سەت وچان مەدە!
بیکە بە هەزار بە ملیار... خاڵ دانێ بە هەزار-هەزار
قاقەز بڕا، هی تر بێنە... بە خاڵانی بنەخشێنە
هەڵچۆڕا ئەم مەرەکەوە... مەرەکەوی تر بگرەوە
تا دەتوانی خاڵ دانێ، خاڵ... مەپسێنەوە بە مانگ بە ساڵ
تۆ ماندوو بووی بیدە بە من... هەزار هاوکاریش هەر کەمن
بێ وچان خۆت و هەزاران... بە شەوگاران، بە ڕۆژگاران
هەموو دەم، هەموو کاتی ساڵ... لە پەنا یەک خاڵ ڕیز کەن خاڵ
خەو دایگرتی، یان نانت خوارد؟... لە خاڵڕیزکردن خۆتت بوارد؟
با کوڕەکەت، با نەوەکەت... بچن لەشوێن کردەوەکەت
خۆت و هاوکارانی پیرت... هاوسەفەری زەمینگیرت
بۆ گەمەی وەختڕابواردن... خەریک بن بە خاڵبژاردن
هەر یەکە و خاڵ بێ بڕانەوە... گێژ دەبن لە لێکدانەوە
پیری لەرزی لەکارکەوتوو!... زورهانی لە جێدا کەوتوو!
بێکار وەرکەوە، بیرکەوە... خۆت خاڵی بەپاڵ یەکەوە
دێتەوە بیرت مناڵ بووی؟... شلک و ساوا، کرچ و کاڵ بووی؟
تاوێک لەسەر سنگ ئەخزیی... دەگریای لەبەر وەڕەزیی
دەس بە ڕەوڕەوە دەگەڕای... بەدەس هەڵگێڕ-وەرگێڕ دەکرای
زل بووی فێربووی خاڵ ببژێری... لە کاروبار خۆ ببوێری
گەورەتر ئاگایان لێت بوو... دای و باب هیوایان پێت بوو
پلە-پلە بەرەژوور چووی... پێت نایە سەتەوە، پیر بووی
چوویتەوە دەقی منداڵیی... نەبەگە و شلیی و بەتاڵیی
هەتا ساوا و لەبەرچاو بووی... گەمەجاڕی دای و باب بووی
ئێستا لەپاش دەیان ساڵان... بوویتە گەپجاڕی منداڵان
خوێنشیرنۆکە بووی بە کاڵیی... ئێستا منداڵی خوێنتاڵی
ڕاکشێ! داکشێ! بیرکەوە بیر... پێشتر چ بووی مناڵی پیر!
ژن و پیاگێ پێک گەیشتن... بە چاو، بە دڵ، تێک گەیشتن
دڵۆپێک لەو، تنۆکێک لەم... لەناو پزدانێک کران جەم
تێکەڵاو بوون بۆ تەواوبوون... گوورا ئێسقان و گۆشت و هوون
نۆ مانگ، نۆ ڕۆژ و نۆ سەحات... چاوەچاو بووی تا نۆرە هات
ئەتۆش وەکوو جووجیلەی مەل... مایتەوە تا هەڵکەوت هەل
تۆکڵت شکاند پەردەت دڕاند... بەرەو ژین لەمپەرت پەڕاند
تۆ لە جووجک بێهێزتر بووی... بێدەرەتان و پێزتر بووی
ئەو دێتەدەر بە جووکەجووک... بۆ دان ئەکوتێ پەل و دەندووک
بەڵام تۆ پلەگۆشتێ شل... نە پەل، نە مل، نە گوڕ، نە تل
چاونەپشکوتوو، گوێنەبیس... تەوەزەل، نەگریس، سیس و پیس
لەناو بێشکە قەتیس و گیر... مڵچەی لێوت دەهات بۆ شیر
زیقەت دەهات، شیرت دەویست... دەگریای، دەبنە خۆت دەمیست
ئێستا چیی؟ لە پاش سەد ساڵی... چوویتەوە دەقی منداڵیی
چاو نابینێ، گوێ ناژنەوێ... دانت نەما، شیرت دەوێ
یەخسیری لەناو جێگادا... مۆغەرەت زەویی بەرنادا
لە وەڕەزییان ئاغڵەب خەوتووی... بێهێز و پێز، لەکارکەوتووی
هەر سێ کارت ماوە لە ژیان... خواردن و ڕینەوە و گریان
وادەی کۆچە
گەرەک سازدەی ساز و بەرگ... بۆ کوێ بەخێر؟ بەرەو مەرگ
لە خاک ڕواوی، سەد ساڵ ژیاوی... دەچیەوە ناو خاک، خاکاوی
دەپویی، دەڕزیی، دەبیەوە خۆڵ... با دەتپڕژێنێ لە چیا و چۆڵ
بەڕواڵەت هیچت نامێنێ... بەڵام گڵت گیا دەڕوێنێ
ژین بڕانەوەی بۆ نییە... باسی من-من و تۆ نییە
تۆش و زەویش و بەهاریش... بەگیان، بێگیان، بەرد و داریش
ئەستێرە، عاسمان، مانگ و خۆر... دەبن، دەچن، بە هەل، بە نۆر
هەرچی ناوی ئافەریدەس... بەرچاوە یا دوورەدیدەس
گشتیی لە سووڕ و خولدایە... ون دەبن و دێنەوە کایە
تۆ! تۆ! مرۆی پواوی ناو خاک!... ئەگەر کارچاک بی و ژیان پاک
بەناوی چاکت هەر ماوی... بەیەکجاریی نەفەوتاوی
وەرە ڕوونێ مناڵی پیر!... بۆی ڕامێنە! بیرکەوە، بیر!
ژمارەی مەنزوومە چەندن؟... ئەستێرەکان چەند ئەوەندن؟
یەک و خاڵ دانێ هەزاران... بە ملیۆنان، بە ملیاران
بە بست، بە گەز
بە غار، بە بەز
بە مانگ، بە ساڵ
خاڵ دانێ، خاڵ
ڕێزیان بکە، بیانکە هاوێر... دەتوانی بیژمێری؟ نەخێر
قاقەز بێنە بە تۆپ، بە بار... مەرەکەو بە تەشت، بە تەغار
بنووست دارە؟ قامیشە؟... دادە، بە باقە، بە گیشە
بنووسە! خەت دە، خاڵ دانێ... کێ دەتوانێ هەمووی ڕانێ؟
ژمارەی مەنزوومە چەندن؟... ئەستێرەکان چەند ئەوەندن؟
گیاوگژ، هەواوکژ، مەل و موور... خزۆک و گەزۆک، نەرم و زوور
چرۆ، مرۆ، نەویی، بەرز... لەبار، دزێو، ناحەز تەرز
هەرچی لەم سەرزەمینەیە... چیی لەو عاسمانە شینەیە
چیی لە دەریا، چیی لە پەژە... چیی لە دەشتە، چیی لە کەژە
چیی دیارە، چیی بەرپیوارە... چیی بە گیانە، چیی گیاندارە
بوون، نەبوون، مەرگ و ژیانەوە... ڕیزێک سیفرن بێ بڕانەوە
لەپێش یەکێ ڕیز کراون... (یەک) نەبێ گشتی بێباون
بڕوانە چۆنە ئەو (یەک)ە... ئەو هەموو سیفرەی لەتەکە
وشەی سیفر واتا بەتاڵ... بێ (یەک)، بێکارن نوختە و خاڵ
(یەک) هەیە خاڵ دێتە ژمار... (یەک) دەکا بە هەزار ملیار
دوو، سێ، چوار، پێنج و شەش و حەوت... هەشت، نۆ، دە، هەرچەندی سەرکەوت
زنجیرەی دەیان سەر و خوار... سەت – سەت تا دەگەن بە هەزار
هەمووی هەر (یەک)ە و چەند خاڵێک... هەمووی وەچ و بەرەی ماڵێک
خاوەن ماڵ (یەک)ە، (یەک) سەرە... چەند سیفر و خاڵی لەبەرە
بێ (یەک) هەموو شت بەتاڵە... کێڵگەی قاقڕە، کراڵە
(یەک) باقییە، باقیی پووکە... سیفر بەتاڵە و جەغزووکە
بەدەور خۆیا دەخولێتەوە... بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە
بزۆز بێ یان بدا هەدا... ناچار سەر لە بۆشیی ئەدا
هەر پووچە تا بێ هەواڵە... سیفر جەغزێکی بەتاڵە
تا تەکە زۆر بێ برەوە... لەگەڵ (یەک) هێژا و پتەوە
خاڵ با لای (یەک) پاڵداتەوە... هیچگا خۆی دوور نەخاتەوە
تۆ! تۆی مناڵی دوێنێ کاڵ... تازە پێت ناوەتە ناو ساڵ
تۆی تازەلاو، بە گوڕ و تاو... لە خاک دەرچووی، لە خاک گووراو
هیچ بووی، خاڵی ناوبەتاڵ بووی... جوان بووی، زۆر شەنگ و شەپاڵ بووی
بژی، بژی تا پیر دەبی... سەدساڵە و زەمینگیر دەبی
دەبیەوە منداڵی دوێنێ... منداڵێک ڕیش دەبزوێنێ
بۆ کوێ دەچی؟ دەبێ بمری... مەنزڵ لە تۆی خاکا بگری
ئەبیەوە خۆڵ، ئەبیەوە گڵ... نم دەکێشی، دەبیەوە چڵ
پنج و لاسکت دەڕوێتەوە... سیس دەبێ و دەوەرێتەوە
گێژی لەم چەرخ و خولەتدا... چیی دێ بەم بیرە کولەتدا؟
هیچ بووی! سیفر بووی! بەتاڵ بووی... کاڵ بووی! داتۆڵای، ژێر چاڵ بووی
هەزار جار بچی و بێیەوە... سەد جار سیس بی و بڕوێیەوە
تا خاڵی بەتەنیای، واڵای... لە دەورەی بەتاڵیی هاڵای
بەڵام ئەگەر شوێن (یەک) کەوی... هەرچی خۆت پێت خۆشە هەوی
نیشانەی لەگەڵ (یەک)بوونت... بەڵگە بۆ دەراوی ڕوونت
گەرەک خۆت لەبیر بەیتەوە... ئاوڕ وەخۆت نەدەیتەوە
بژی بۆ خزمەتی خەڵک... ببی بە خاڵی بەکەڵک
تۆ! تۆی تازە نەمام و لاو... وازبێنە لە بیری بڵاو
ئاڵقەی جەغز یەکلا کەوە... ببە ڕێگا، وە چیا کەوە
سەر دەرخە لە ئاوەدانیی... تا تامی ژیان بزانی
ببە بە جۆبار، بە ڕووبار... پاراو کە مەزرای چەند هەژار
ئەوسا دەڕژێیتە دەریاوە... بۆ ژیان دەبیە سەرچاوە
تۆ کە ژیای بۆ داماوان... بۆ هەژاران، زۆرلێکراوان
ڕۆژلەڕۆژێ بڵندتری... لای خەڵک و خوا پەسندتری
بەس سیفرۆکەی جەغزووکە بە... شەپۆل بە، گێژەڵووکە بە
با گوڕەت بێ، بگرمێنە... دڕک و پیسیی ڕاڕفێنە
هەڵەمووت بە لەناو چیا... دەربەڕوو بە لەناو گیا
بەڵێ گیانە! باش بزانە!
ئەوەی لەکارە هەر (یەک)ە... بێ حەساو سیفری لەتەکە
ئەستێرەی زۆر، زۆر مانگ و خۆر... عاسمان و زەویی، کەم و زۆر
هەرچی لەو ناوەدا هەیە... هەر شتێ ئافەریدەیە
سیفرە و هەر یەکێ حەساوە... گش بەو (یەک)ەوە لەباوە
(یەک) و سیفری بێ بڕانەوە... وەک زانیوتە بیزانەوە
یەکێ هەیە، یەکێ نییە... جگە لە خوا، هیچ کەس نییە
(هیچ) هەر نییە.
.........

Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,945 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 1
Gruppe: Artikler
Bok: Poetry
Byer: Mahabad
Dokumenttype: Oversettelse
Original Language: Persisk
Provinsen: Nord Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان سەرچناری ) på 18-07-2018
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 22-07-2018
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 30-06-2022
URL
Dette produktet har blitt sett 4,945 ganger
QR Code
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.259 KB 30-06-2022 زریان سەرچناریز.س.
Photo fil 1.0.1473 KB 18-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jina Amini
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  536,054
Bilder
  114,526
Bøker
  20,768
Relaterte filer
  110,840
Video
  1,909
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,383
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,336
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,548
عربي - Arabic 
33,601
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,938
فارسی - Farsi 
11,825
English - English 
7,916
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
551
PDF 
32,757
MP4 
3,116
IMG 
211,484
∑   Totalt 
247,908
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.844 andre!