#شەڕڤان#انی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لە ئیدلب، لە دژی چەتەکانی سەر بە تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا پێنج چەتەی فەیلەقی شامییە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تورەیی زەیتوون ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی شەڕڤانانی لە ئەتمەی سەر بە ئیدلب بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 16ی تەموز لە ئەتمەی سەر بە ئیدلب لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شامییە چالاکییەک ئەنجامدراوە، لەو چالاکییەدا پێنج چەتە کوژران و شەشیش برینداربوون، هەروەها زیانی مادیی زۆر بە جبەخانەی چەتەکان گەیەندرا.
لەکۆتاییدا ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون هۆشداری داوە، کە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج وا لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی #عەفرین#دا هاوکاری سوپای تورکیان کردووە و لە ئێستادا لە تاڵانکردن و سووکایەتیکردن بە هاوڵاتیانی عەفرین ڕۆڵیان هەیە.[1]
#18-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,443 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!