بۆ هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بێ جیاوازی
لە ڕووداوەکەی دوێنێی سەر باڵەخانەی پارێزگای #هەولێر# دەرکەوت کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زۆر ناپرۆفیشناڵانە کار دەکەن و هیچ ڕەچاوی باری ئەمنی ناکەن لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانیان، تاکە خەمیان تەنها لايک و دەستخۆشییە. لەمەودوا خوانەخواستە لە هەر بارێکی نەخوازراوی وەک ڕووداوەکەی دوێنێ، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە هیچ جۆرێک مافی ئەوەیان نییە و نابێت نزیکی شوێنی ڕووداو بکەون و ڕووماڵی ڕووداوەکان بکەن، بە پێچەوانەوە زۆر بەتوندی لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەرپرس دەبن لە ئاکامی کارەکانیان.
تکا دەکەین جارێکی تر دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بپارێزن و، جارێکی دیکە نەکەونە ئەو هەڵەیە کە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە و، باری ئەمنی ڕەچاو ناکەن، چونکە لای ئێمە سەلامەتی هاونیشتمانیان و کارمەندان و #پێشمەرگە#کانمان لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانتان گرنگترە.
ئەمجۆرە ڕووماڵکردنەی کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ هەواڵەکان دەیکەن، جگە لە خزمەتکردن بە تیرۆریستان، هیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت.
ئەم هەڵسوکەوتەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە یەکەمجار نییە، هیوادارین دواجاربێت، چونکە ئیدی مایەی قبووڵکردن نابێت.
دژەتیرۆری کوردستان
#24-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,691 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!