$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخ هێرشکرایەر سەر شەهیدگەی یافەسێ، کە گۆڕی ئەندامانی یەپەسەی تیادایە.[3]
- بەتۆمەتی وتنی گۆرانی کوردی، بۆ ماوەی مانگێک سزای قەدەغەکردنی دیدار بەسەر #لەیلا گۆڤەن#-ی پەرلەمانتاری #هەدەپە#دا لە زیندانی #ئامەد#دا سەپێندرا.[1]
- لە سەر ڕێگای شرنەخ – جزیر و لە نزیک گوندی تۆپتەپە، چالاکییەک لە دژی کاروانێکی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدرا کە بەو شوێنەدا تێپەدەپەڕین.[3]
$باشووری کوردستان$
- دژی داخستنی مەرزی بازرگانی دەرەیمەڕ لە سنووری شارەدێی بیارە-ی هەورامان، کاسبکاران و کۆڵبەرانی ئەو مەرزە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی #خورماڵ#-#تەوێڵە#یان داخست.[1]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق بەنوسراوێک فەرمانیکردووە بەلابردنی 6 ئەفسەری کورد لە پۆستەکانیان لە شاری #کەرکووک# کە دیارترینیان بەڕێوەبەری هاتوچۆ و پاراستنی باڵەخانەی پارێزگایە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران وەڵامی تووندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت پێویست ناکات هێزەکانی ئێران بەشداربن، تەنیا خۆم و سوپای قودس دەرەقەتی ئێوە دێین.[4]
- ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ڕەشنووسی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2019 ناوی #پێشمەرگە# زیاددەکەن و لە کۆی 850 ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ سوپای عێراق، 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانراوە.[4]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی وتە هەڕەشە ئامێزەکانی ترەمپ دەداتەوە لەبارەی ئازادکردنی (ئیندرۆ برانسن)ەوە کە قەشەیەکی ئەمریکییە و لە تورکیا بەندکراوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت کەس فەرمان بەسەر تورکیادا ناکات، ئێمە هەرگیز هەڕەشە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەین، بنەماکانی یاسا بۆ هەموو کەسن بەبێ جیاوازی.[2]