بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 11هەزار کەس لە #موسڵ#ەوە دووبارە ئاوارە بوونەتەوە و دەشڵێت ئاوارەبوون بەردەوامە و هێشتا ڕۆژانە 100کەس لە موسڵەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.
هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی ئاوارە دەبنەوە باس لەوە دەکەن نەبوونی ئەمنیەت و کار و خزمەتگوزاری، هۆکاری دووبارە ئاوارەبوونەوەیانە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 1100خێزانی موسڵ کە نزیکەی 11 هەزار کەس دەبن، دووبارە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، لە #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو ئەو ئاوارانە دووبارە لە کەمپەکاندا نیشتەجێ دەکرێنەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکانیش کێشەی کەمی خۆراک و پێداویستیە تەندروستییەکانمان بۆ دروستبووە.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان 1ملیۆن و 480 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، زۆرینەی ئەوانەش لە 39 کەمپدا جێگیرکراون کە 30 کەمپیان بۆ ئاوارەکانی ناوخۆییە و ژمارەیان 1 ملیۆن و 100 هەزار کەسە، 9 کەمپیشیان بۆ پەنابەرانە کە ژمارەیان 280 هەزار کەس دەبێت، بەدەر لەوە بەشێکی کەم لە ئاوارە و پەنابەران بەویستی خۆیان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێ بوون.[1]
#13-08-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,155 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!