سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی تورکیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، کە ئه و ئاڵتوون و زێرەی هەیانە بیفرۆشن و بیکەن بە لیرە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئه و داواکارییە شکستهێنا و هاووڵاتیان ڕویان کردووەته کڕینی ئاڵتوون.
بەپێی ئامارەکان گرێبەستە دواخراوەکانی ئاڵتوون لە بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزاند، خواستی ڕۆژانەش لە کڕینی ئاڵتون دوو هێندە زیادیکردوە و 40 هەزار گرێبەستی فرۆشتن واژۆکراوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئازاردا 17 هەزار گرێبەست بووە، هەر له و ماوەیەشدا بەهای ئۆنسەیەک ئاڵتوون بەرامبەر لیرە بەڕێژەی 30% بەرزبووتەوە.
جوناسن بتلەر، پسپۆری ستراتیژی کانزا دەگمەنەکان لە Mitsubishi Corp U.K. Plc ڕایگەیاند کارێکی لۆژیکی و ڕاستە لە تورکیا کە ئاڵتون بکڕیت و هەڵیبگریت، بەوپێیەی بەهای لیرە دابەزیوە.
بتلەر ڕونیکردووەتەوە وەک پەناگەیەکی ئارام لە دۆخی تورکیادا، کڕینی ئاڵتوون کارێکی باشە و ئەوەش کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت، به و پێیەی خواست لەسەر خشڵ و زێرو لیرەی ئاڵتون زیاتر دەبێت.
ئه و زیادبوونەی مامەڵەی ئاڵتوون لەکاتێکدا کە ئاستی مامەڵەی کرٍین و فرۆشتنی زێر بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە تورکیا، بەبەراورد بە ناوەندە سەرەکییەکانی نیویۆرک و لەندەن زۆر بچووکە.
لەدوای سەرهەڵدانی کێشە و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنکەرە، لە ساڵی 2016، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ترکیا دوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە ئاڵتوونەکانیان بکەن بە لیرە و هەفتەی ڕابردووش ئه و داواکارییەی دووبارە کردەوە.[1]
#19-08-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,579 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!