ئەوەی بەدزی کەڵ بخوات بەئاشکرا دەزێت
کورد لەسەروبەندی بەموسڵمانبوونيەوە ووتويەتی (دينی محەمەد بەئاشکرا خۆشە) واتە کاری ڕاست و ڕەوان هەردەبێت بەڕاستی و بێ پەردە بکرێت، زۆرجار واڕێکەوتووە يەکێک ويستويەتی کارێک بەنهێنی بهێڵێتەوە و خەڵکی و دەورووبەر لێی بێ خەبەر بن و بەدزی و شاراوەيی ئەنجامی بدات وەک کەڵ خواردنی مانگا بەنمونە دەهێنێتەوە ئەگەر مانگا(چێڵ-چێر) بەدزيەوە کەڵ بخوات ئەوا دوای چەند مانگێک چی لەدوو گيانيەکەی دەکات يان چۆن گوێرەکەکەی دوای لەدايکبوونی دەشارێتەوە بۆيە ووتراوە(ئەوەی بەدزی کەڵ بخوات بەئاشکرا دەزێت) واتە هيچ شتێ تا ئەبەد بەنهێنی نامێنێتەوە و ئەمڕۆ يان سبەی دەزانرێت چی ڕوويداوە يان چی گوزەراوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,855 ganger