(مانگی شیرازی و شانشینی گوڵەگەنم) هەڵبژاردەیەکە لە شیعرەکانی عەبدولوەهاب بەیاتی، کە ئەدیب نادر لە عەرەبییەوە کردوویە بە کوردی و ماڵی وەفایی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
بەیاتی لە 19ی دیسەمبەری 1926 لە بەغداد لە دایک بووە و 3ی ئۆگەستی 1999، لە تەمەنی 72ساڵیدا لە دیمەشق کۆچی دواییی کردووە. ئەو یەکێک لە شاعیرە نوێگەرە عێراقییەکانە، کە بە تەنیشت نازک مەلائیکە و بەدر شاکر سەیابەوە وەک یەکەمین شاعیرە نوێگەراکان ناوی دێت.
بەیاتی لە 1950وە لە بواری زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی دەستی بە وانەگوتنەوە کرد. هەر لەو ساڵەیشدا وەک نووسەر لە بڵاوکراوەکاندا دەستبەکار بوو. لە 1954دا بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە دەستگیر کرا و دەرکرا. ئەو لە قۆناغی دوورخراوەییی خۆیدا چووە سووریا، قاهیرە و بەیرووت و پاش شۆڕشی 58 گەڕایەوە بۆ عێراق و وەک وەزیری پەروەردە دامەزرا. بەیاتی نزیک بە 10 ساڵیشی لە ئیسپانیا بەسەر بردووە. پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ نازم حیکمەت، ئۆکتاڤیۆ پاز، نێرۆدا، مارکیز و یەشار کەمال لە خاڵە گرنگەکانی ژیانی ئەوە. بەیاتی لە منداڵیدا عاشقی دەقی وەرگێڕدراوی چوارینەکانی خەییام بووە و جارێکیش سەردانی ئێرانی کردووە.
شیعرەکانی عەبدولوەهاب بەیاتی، کە لێوڕێژن لە خەم، ئامانجگەرایی و ئازادیخوازی، لە ئێستادا و لە کتێبفرۆشییەکاندا بە وەرگێڕانی ئەدیب نادر بەردەستن. [1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,291 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!