هاتنەوەی جەژنی قوربان سەرەتا لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، ئینجا لە تەواوی موسڵمانان له هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەین. هیوادارین جەژن لەگەڵ خۆیدا ئاشتی و ئارامی و تەبایی بهێنێت و هەموو لایەک لە سەقامگیریدا جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.
جەژنی قوربان لە کاتێکدا دێتەوە کە لە عێراق هەوڵەکانی پێکهێانی حکوومەتێکی تازە دەستیان پێکردووە، هیوادارین لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بخەنە پێش هەموو شتێکی دیکەوە و یەکڕیز و تەبا بن تاکو لە ئاست چاوەڕوانیی گەلی کوردستاندا بن و بە بەرنامەیەکی کوردستانییانە کە لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان ئامادە کرابێت، پێکەوە وەک تیمێک ڕوو بکەنە بەغدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەموو شێوەیەک پشتگیرییان دەکات.
دووبارە جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت، به و هیوایەی هەمووان جەژن و بۆنەکانی داهاتوو لە بارودۆخێکی باشتر و لەبارتردا بکەنەوە و گەلی کوردستانیش بە مافە ڕەواکانی شاد ببێت. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەپێناو سەلامەتیی خۆیان و خانەوادەکانیاندا ڕۆژانی جەژن و پشوو پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارام بۆ هەمووان و هەموو ساڵێک بە خۆشی.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#20-08-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,738 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!