هەناردەکردنی مانگانەی نەوتی ئێران، لە 93 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 64 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە، کە دەکاتە بڕی 29 ملیۆن بەرمیل نەوتی مانگانە.
لە کاتێکدا کە هێشتا گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە قۆناغی سەرەتاییدایە و گەمارۆ سەرەکییەکان لە 4ی نۆڤەمبەرەوە دەست پێدەکەن، هەناردی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دابەزیوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی،، حکومەتی ئێران لە مانگی نیساندا 93 ملیۆن بەرمیلی نەوت هەناردەکردووە، ئەو بڕە لە مانگی ئابدا بۆ 64 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئێران بەهای نەوتی بەمەبەستی هاندانی کڕیارانی کەم کردووە، بە شێوەیەک کە زیاترین داشکاندن لە ساڵی 2004 ەوە بۆ ئێستا هەژمارکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران وڵاتی چینە، کە پشتگیریی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانیشی نەکردووە، ڕێژەی کڕینی نەوت لە ئێرانی کەم کردووەتەوە و لە 24 ملیۆن بەرمیل لە مانگدا بۆ 18 ملیۆن بەرمیل.
سەرەڕای هەموو بانگەشەکانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بۆ ڕەتکردنەوەی قەیرانی ئابوری لە ئێران، نیشانەکانی ئەو قەیرانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە شێوە جیاکان خۆیان لە کۆمەڵگا و لە سەر ژیانی خەڵک دەردەخەن، حکومەتی ئێرانیش لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی بۆ شاردنەوەی ئەو قەیرانە سەرکەوتوو نەبووە و بە نزیک بوونەوە لە 4ی نۆڤەمبەر پێدەچێت دۆخی ئابوری ئێران تووشی دارمان و ڕووخانی بوومەلەرزە ئاسا بکات.[1]
#30-08-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,341 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!