نووسەر:شێخ ساڵەح عوسەیمین
وەرگێڕ: محەمەد عەبدولرەحمان
قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە:
[یەکەم:] باوەڕبوون بەوەی کە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێک، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا کە پەیوەندییان بە کردارەکانی خواوە هەبێت یان بە کردارەکانی بەندەکانیەوە هەبێت یەکسانن.
[دووەم:] باوەڕبوون بەوەی کە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو کتێبی پارێزراودا (اللوح المحفوظ)
[سێیەم:] باوەڕبوون بەوەی کە هەموو ڕووداوەکان (ئەو شتانەی کە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت کە پەیوەندیان هەیە بە کرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە کرداری دروستکراوەکانەوە یەکسانن.
[چوارەم:] باوەڕبوون بەوەی کە هەموو بونەوەر و ڕووداوەکان (ئەو شتانەی کە دەبن) دروستکراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەکانیان و جموجوڵیانیشەوە
Les boken: لابردنی گومان لەسەر پایەی شەشەمی ئیمان
Totalt nedlasting:
488 ganger
Vi ber alle forfattere, oversettere og utgivere til å informere oss om de ikke er enige å ha sine bøker lastet ned fra Kurdipedia server.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,897 ganger