دەستپێشخەریی ڕۆژنامەوانانی ئازاد لە بینای لقی #ئامەد#-ی کۆمەڵگەی مافەکانی مرۆڤ (IHD) لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا و ڕاپۆرتی مانگی ئابی دەرباری بارودۆخی ڕۆژنامەوانان لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاشکرا کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، 6 ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون، 4 ڕۆژنامەوان بەند کراون، 8 ڕۆژنامەوان دادگەیی کراون و سزای 6 مانگ زیندانیکردن بۆ 2 ڕۆژنامەوان بڕاوەتەوە. ڕاپۆرتەکە دەستنیشانی کردووە کە 187 ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، (پێویستە هەلومەرجی کاری دەزگەکانی ڕاگەیاندن و وەشان باش بکرێت و لەپێناو ئەوەی گەل بتوانێت دەستی بە هەواڵ و زانیاری بگات، ڕێگری بۆ ئه و مافەی ڕۆژنامەوانان درووست نەکرێت.)
دەستپێشخەری ڕۆژنامەوانانی ئازاد لە ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاندووە، (لە سەردەمی ئاکەپەدا دوژمنایەتی لە بەرانبەر مێدیای ئازاد زیاتر بووە. هەموو دەزگەکانی ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن داخراون یان تەنگەتاو کراون. گوایە باری نائاسایی هەڵگیراوە، بەڵام دۆخی دەزگەکانی ڕاگەیاندن و وەشان ئاسایی نەکراوەتەوە. ڕاپۆرتەکەمان دەریدەخات کە دوژمنایەتیی ئاکەپە لە دژی ڕاگەیاندنی ئازاد لە دوای بەناو هەڵگرتنی باری نائاسایی زایاتر بووە.)[1]
#03-09-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,701 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!