نووسینی: ڤاتسلاڤ هاڤڵ
وەرگێڕانی: سابیر عەبدوڵڵا کەریم
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
کتێبی (هێزی بێهێزەکان)، لە نووسینی ڤاتسلاڤ هاڤڵ سەرۆکی پێشووتری کۆماری چیکوسلۆڤاکیایە. ئەم کتێبە باس ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فکری وڵاتی چیکۆسلۆڤاکیا دەکات لە سەردەمی حوکمی تاکحزبی کۆمۆنیستی تا ڕووخانی یەکێتی سۆڤێت و سەرجەم سیستمە کۆمۆنیستییەکانی پابەند پێوەی لە دوای وەرچەرخانی پیرۆسترۆیکا و گلاسنۆست لە ساڵی 1990. نوسەری شانۆ و نەیاری دیاری دژ بە سیستمی کۆمۆنیستی و سەرۆک کۆماری پێشووتری چیک (ڤاتسلاڤ هاڤڵ) لە ساڵی 1936 لە پراگی پایتەخت لەدایکبوە. دەربڕینی بیروڕا سیاسییەکانی لە دژی سیستمی کۆمۆنیستی بوەتە کۆسپ لەبەردەم وەرنەگرتنی لە هیچکام لە کۆلێژەکانی زانستە مرۆییەکان له و سەردەمەدا، کە حەزی دەکرد تیایدا بخوێنێت، دواتر هەوڵیدا پەیوەندی بە کۆلێژی سینەماوە بکات، بەڵام شکستی هێنا و وەرنەگیرا.
کتێبی هێزی بێهێزەکان، کتێبێکە سەبارەت بە ناسنامەی مرۆڤایەتی لە ڕووی ململانێکانی لە پێناو دۆزینەوەی خود لەگەڵ سیستمەکان، جارێکیتر دۆزینەوەی خود لەگەڵ دیکتاتۆرییەتی کلاسیکی، جارێکیتریش لەگەڵ دیکتاتۆرییەتدا، بانگەشەی ئەوە دەکات گوایە بە ناوی گەل فەرمانڕەوایەتی دەکات و بۆ بەرژەوەندی گەل کاردەکات.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,135 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!