نووسینی: ئێرنست مەندڵ
وەرگێڕانی: بابان ئەنوەر
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئەم کتێبە چەندین ناونیشانی دیکە هەڵدەگرێت و دەکرێت هەر یەکێک لەو ناونیشانانەش ببنە پێناسەیەک و گوزارشتێک لە ناوەڕۆکی ئەم کتێبە و ئایدیا و تێزەکانی، ئەوەتا مەندڵ کۆمەڵێک خاڵی کردۆتە تەوەری سەرەکیی باسەکانی، لەوانە پرسی پێکەوە گرێدانی “تیۆر” و “پڕاکتیک” و قووڵکردنەوەی ئەم بابەتە تا ئەو ئاستەی هیچ بوارێک نەمێنێتەوە بۆ قسەکردن لەسەر تیۆری بێ پڕاکتیک (کە مەندڵ بە تیۆرێکی نەزۆک ناوی دەبات) لەگەڵ پڕاکتیکی بێ تیۆر (کە نووسەر بە پڕاکتیکێکی بێ ئەنجام ناوی دەبات).
بابەتێکی دیکەی سەرەکی لەم کتێبەدا بریتییە لە باسێکی دوور و درێژ لەسەر زانکۆ و (ڕۆڵی گۆڕاوی زانکۆی بۆرژوازی) و پێگەی خوێندکار لەناو زانکۆدا، باس لە ڕیشەکانی پەیوەندیی نێوان زانکۆ و خوێندکار دەکات، کە چۆن لە قۆناغێکدا زانکۆ جێگەی خوێندنی کەسانی خانەدان بوە، بەڵام لەگەڵ خواستە زۆرەکانی سەرمایەدارییدا بۆ دەستی کاری کارامە، ئیدی پێویستی ئەوە دێتە ئاراوە زانکۆ زۆرترین خوێندکار وەربگرێت و ببێتە کارگەیەک بۆ وەڵامدانەوەی خواستەکانی مۆدێلی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری (کە لە هەردوو قۆناغەکەدا زانکۆ ناوەندێکی شۆڕشگێڕ نەبوە بە مانا مارکسییەکەی)، بە مانایەکی دیکە ئەوە بازاڕە تەحەکوم بە خواستی خوێندنی خوێندکارانیشەوە دەکات و شێواندنێکی گەورەی هێناوەتە ئاراوە بەرامبەر بەشەکانی زانکۆ و زانستە مرۆییەکان بە چاوێکی کەمتر تەماشا دەکرێن.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,708 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!