بەپێی ڕاگەیاندراوی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون، چەتەیەکی فەیلەقی شامی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ڕۆژی 12ی ئەیلولی 2018دا لە گوندی خلالکای ناوچەی بلبلێ لە #عەفرین# کوژرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ژووری توڕەیی زەیتوندا هاتووە:
#شەڕڤان#انمان ڕۆژی 12ی ئەیلولی 2018 لە گوندی خلالکای ناوچەی بلبلێ لە عەفرین لە دژی چەتەیەکی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجامدا.
ئەو چەتەیە کە لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژرا، بەشداریی هێرشەکانی سەر عەفرین کردبوو و دەستی لە کۆچ پێکردنی هاووڵاتییاندا هەبوو. لەبەر ئەوە لەلایەن شەڕڤانمانەوە کرایە ئامانج و بە سزای خۆی گەیشت. هەموو ئەو چەتانەی بەشدارییان لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کردووە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەکرێنە ئامانج.
ئێمە وەک ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون جەخت لەوە دەکەینەوە، کە شەڕڤانانمان لە هەموو ناوچەکانی عەفرین و دەورووبەریدان. ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین و لە چەتەکان دەپرسینەوە و دەبێت باجی هێرش و داگیرکەرییەکەیان بدەن. بە دڵنیاییەوە چالاکییەکانی شەڕڤانەکانمان زیاتر دەبن.
شەڕڤانانی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕۆژی 11ی ئەیلول لەسەررێگای ڕاجۆ لە دژی چەتەیەکی بەرەی شامی بە ناوی ئەمیر قەتی چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئەو چەتەیە کوژرا.
هەروەها ڕۆژی 6ی ئەیلولی 2018 شەڕڤانان لەسەر ڕێگای عەفرین – جندرێس چالاکییەکی تریان لە دژی چەتەیەکی تری بەرەی شامی بە ناوی فایز ساڵح تەها ئەنجامدا و ئەو چەتەیە لەو چالاکییەدا کوژرا.[1]
#15-09-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,970 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!