ساڵێ 1972 لە گوندەی #باوەکۆچک#ی #هەڵەبجە# لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان بەشداری شۆڕشەکانیان کردووە، ساڵی 1976 فەلاحی برای دەبێتە پێشمەرگە، دوای هەوڵدانی زۆری بەعس لە پاشگەزبوونەوەی سوودی نابێت. دواتر تۆڵە لە خێزانەکەیان دەکەنەوە ساڵی 1982 و باوکی و دایکی دەگیرێن و بۆ ماوەی دووساڵ شوێن بزر دەبن، ساڵی 1984 لە گرتووخانەی ئەبوغرێبەوە هەواڵیان دەگاتەوە خێزانەکەیان. دواتر دەزگای ئەمنی بەعس دەکەونە هەوڵی گرتنی باخەوانی برای و ئەمنیش ناچار دەبێت دەچێتە شاخ و دەبێتە پشمەرگە، دواتر باڵامبۆش دەبێتە شوێن چاوی دەزگای ئەمن ئەمیش دەچێتە شاخ تا ببێت بە پێشمەرگە لەبەر کەمی تەمەنی دووجار بە زۆر دەینێرنەوە، ساڵی 1987 دوای گیران و لێدانی لەلایەن دەزگای ئەمنی بەعسەوە واز لە خوێند دەهێنێت و دەبێتە پێشمەرگە، پلەکانی پێشمەرگایەتی بریوە و تا پلەی فەرماندەی لەشکر. ساڵی 1997 لەبەر لێهاتووی دەکرێت بە فەرماندەی لەشکری تایبەتی #کۆسرەت ڕەسوڵ# کە ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێم-سلێمانی بووە.
ساڵی 1998 کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان تەواودەکات و دەستنیشان دەکرێت بۆ فەرماندەی یەکەم فەوجی نیزامی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ساڵی 2000 بۆ چارەسەر دەچێتە وڵاتی سوید، لەوێش دەبێتە بەرپرسی کۆمێتەی ڕێکخستنی یەکێتیی لە سوید، سکرتێری کۆمەڵی خوێندکارانی سوید و لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی لە سوید. دوای تەواوبوونی کاتی چارەسەریی دەگەرێتەوە بۆ کوردستان. ئێستا فەرماندەی فەوجی 3ی تایبەتی کۆسرەت ڕەسوڵە و ئەندامی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەیە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,759 ganger