سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕاپرسییەکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامداوە. بەپێی ڕاپرسییەکە پارتی لە %41ی دەنگەکان و یەکێتی لە 18% دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
راپرسییەکە لە چوار پارێزگاو 13 شارۆچکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، سێ هەزار و 100 فۆڕم دابەشکراون و لەو ژمارەیەش سێ هەزار فۆڕمیان بۆ گەڕاوەتەوە.
بەپێی ڕاپرسی مەکتەبی توێژینەوەی پارتی، ئەنجامی بەشداریکردنی هاونیشتمانییان لە هەڵبژاردن بەمشێوەیە دەبێت:
- لە %68 خەڵک دەنگ دەدەن.
- لە %14 تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە
- لە%18 بڕیاری ئەوەیان داوە دەنگ نەدەن.
بەپێی ڕاپرسییەکەی مەکتەبی توێژینەوەی پارتی، ڕێژەی دەنگی حیزبەکان بەمشێوەیە دەبێت.
- پارتیی دیموکراتی کوردستان %41
- #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# %18
- #بزووتنەوەی گۆڕان# %10
- جوڵانەوەی نەوەی نوێ %9
- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوە) %6
- کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان %3
- هاوپەیمانی (ئەگەر بەشداربێت لە هەڵبژاردن) %6[1]
#20-09-2018#