$باکووری کوردستان$
- بە هۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە چیای جوودی لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە بە سەدان داری فستەق بوونە خۆڵەمێش.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ دادگای شۆڕشی #ورمێ# لەبارەی #محێدین ئیبراهیم#، زیندانی سیاسیی کورد لە ورمێ بڕیاریداوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە.[3]
- ڕۆژنامەنووسی وەرزشی #ئیبراهیم دلاوەری#، پاش پێنج ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری قورە، لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- هۆزانەوان #جەلال جۆبار#، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[4]
- تەرمی #ئیبراهیم ئایهان#، پەرلەمانتاری پێشووی #هەدەپە# بە مەراسیمێک لە #هەولێر#ەوە بەرەو باکوری کوردستان بەڕێکرایەوە.[3]
- ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتی دەگاتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سەرکۆمار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153227/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 23-09-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153227/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- #بەشیر خەلیل# جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، کە پارتی سوورە لەسەر وەرگتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەشڵێت: بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پارتی بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا.[3]
- چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارۆچکەی #ڕانیە#، بە مەراسیمێک یادی ئەو چوار شەهیدەی کۆدار-یان کردەوە، کە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای پاسدارانی ئێراندا لە سنووری شاری #سنە# شەهیدببوون.[3]
- لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە، هێرشکراوەتە سەر بارەگای #تەڤگەری ئازادی# و بەشێکی زۆر لە کەل و پەلی ناو بارەگاکە شکێندراوە، چەند ئەندامێکی تەڤگەریش بەدەستی ئەو گروپە لێیان دراوە، بەرپرسانی تەڤگەریش دەڵێن، کە گومانمان هەیە ئەم گروپە ئاڕاستەکراوبن.[3]
- #مەسعود بارزانی# سەردانی سلێمانیی کورد و وتارێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی دا.[4]
- #فوئاد حسێن# لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێر کرا.[4]
- بەئامادەبوونی ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەران و کارمەندانی تەندروستی هەردوو پرۆژەی فراونکردن و خێرا کردنی خزمەتی ئوتۆمبێلی فریاکەوتن و چوار هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری ورد بەستاندەری جیهانی لە #سلێمانی# کرانەوە.[5]
- لیستی ژمارە 317ی مەسیحییەکان لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کورددستان کشایەوە و هۆکارەکەشی بەستەوە بە هەموارنەکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ئەردۆغان، کوردستانیان، ڕێکخستنە چەپەکانی تورکیا وئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت ڕژانە سەرشەقامەکان و بە دروشمی =KTML_Bold=❞#ئەردۆگان# بەخێرنەیەیت❝=KTML_End= خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[1]
- کوتلەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هۆتێل بابل لە بەغدا کۆبوەوە و لەدوای کۆبونەوەکەش ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: کە دەبێت کورد یەک کاندیدی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق هەبێت.[2]