کێ ژنی جوانە با ئه و پێش نوێژی بکات
خۆزگەم بەوەی ياری جوانە لەنێو جحێلان بە خۆی سوڵتانە، کورد جوانی سروشت و ژن زۆر زياتر لەشتی تر کاری تێ دەکات، ئەوەی ژنەکەی جوان بێت خودا پێداوە، دوای هاتنی ئيسلامەتيش دەووترا: تا ژن نەهێنی(باوەڕ)ت تەواو نيە بەڵام کە ژنت هێنا(باوەڕ-ئيمان)ت تەواو دەبێت، ئينجا کورديش هەر لەسەرينی خۆزگەم بەوەی ياری جوانە پێی وايە ئەوەی ژنی جوان بێت خواپێداو و باوەڕداترە لەناو موسلمانانيش دەبێت ئەوەی پلەی باوەڕی بەرزتر بێت ئه و پێش نوێژی بکات هەر له و سۆنگەوە کورد بەدەربڕ و ئيديۆمەوە بەگاڵتە و بەڕاستی دەڵێت(کێ ژنی جوانە با ئه و پێش نوێژی بکات).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 785 ganger