بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد، بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ملیۆنێک و 794 هەزار و 15 قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، وەزیری پەروەردەش زەنگی دەستپێکی خوێندنی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان لێدا، لە سەرەتای ساڵی خوێندنیشەوە هیوا و ئومێدێکی گەورەی خستە دڵی مامۆستایان.
ساڵی ڕابردوو 120 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیرابوون، بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵیش 168 هەزار و 71 قوتابی نوێ پێدەخەنە بەرخوێندن، بەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووە ژمارەکە بۆ 48 هەزار و 71 قوتابی زیادیکردووە.
مامۆستایان ئامادەکارییەکانیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ کردووە و دەیانەوێت دەوامی ئەمساڵ ڕێکوپێک بێت.
وەزارەتی پەرەوردە بۆ خوێندنی ئەمساڵ 18 ملیۆن و 400 هەزار پەرتووکی بە 350 ناونیشتانی جیاواز چاپکردووە و، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندن لە قوتابخانەکان بەسەر قوتابیان دابەشکراون.
لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 788 قوتابخانە هەن و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە. بۆ ئەمساڵیس 300 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.[1]
#03-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,718 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!