ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە چەلێ بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی خستە ڕوو.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 09:30 خولەک لەسەر گردی کۆردینەی سەر بە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا پێگەیەکی دوژمن تێکشکێندرا و شەش سەربازیشیان کوژرا.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێڕ 01:00ی دوانیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لەدژی بارەگای سەربازیی شکێرا سپی سەر بە چەلێ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، کاتژمێر 02:40 خولەکی پاشنیوەڕۆ هەر لەو شوێنە چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکانیان نەزانرا.
لەکۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ترک دەڤەری زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد، کاتژمێر 12:30 خولەک گوندی ڕەنچبەراگا و کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارەش گوندی وەرخەلیان بۆردوومانکرد.[1]
#09-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,472 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!