ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لەبارەی چالاکیی شەرڤانان لە #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
یەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانیان لە ناوچەکانی شییە و شەرا 2 چالاکییان لە دژی چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، یەکەیەکی #شەڕڤان#ان ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2018 لەسەر ڕێگای گوندی سەنار لە ناوچەی شییە لە دژی چەتەیەکی لیوا ئەل وەقاس چالاکییەکییان بە قەناس ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا ئەو چەتەیە کە ناوی حەمود ئەل جومعە بووە کوژراوە.
هەروەها ڕۆژی 11ی تشرینی یەکەمی 2018 لە گوندی قەرەتەپەی ناوچەی شەرا یەکەیەک لە شەڕڤانان لە دژی چەتەکانی سوڵتان موراد چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا 2 چەتەی ئەو گروپەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.[1]
#12-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,343 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!