دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەرپرسێکی شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: بەشێکی زۆری حیزب و کاندیدەکان پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنیان لابردوە و ئێستا 20%ی پۆستەرەکان ماون بۆ لابردنیان.
رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی مانگێک بە لیست و کاندیدەکان دراوە بۆ لابردنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، تائێستا 80%یان لابردوە، بەڵام هێشتا 20%ی ماون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: کە داوا لە حیزب و کاندیدەکان دەکەن تا 15 ڕۆژی دیکە پۆستەرەکانی دیکەش لاببەن، بەپێچەوانەوە شارەوانی لایان دەبات و بڕی تێچووەکانیش دەکرێتە غەرامە و ڕەوانەی کۆمسیۆن دەکرێت.
رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام لە بەشێکی شەقامەکانی سلێمانی هێشتا پۆستەری حیزب و لایەنەکانی پێوە ماوە.[1]
#13-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,496 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!