کتێبی (نووسین و تاراوگە)
هەوڵێکی تری: توانا ئەمین
کۆمەڵێ گفتوگۆی سەربەخۆ لەگەڵ بەناوبانگترین ڕوناکبیرانی کورد لە دووتوێی 450 لاپەڕەدا..
ئایا مێژووی ئێمە، مێژووی هاتنە، یان مێژووی ڕۆیشتن..؟ تاراوگە کوێیە و چییەتی تاراوگە چییە..؟ ئێمە دەڕۆین بۆ ئەوەی ئیتر نەیەینەوە، یان دەڕۆین بۆ ئەوەی کە هاتینەوە (ئێمە)یەکی تر بین..؟ بونیام کە سەری خۆی هەڵدەگرێ و دەڕوات، لە خۆرئاوا چی لێ دێت..؟ ئەگەر نیشتیمان دۆزەخ بێت، ئایا ئەوروپا بەهەشتە..؟ ئایا تاراوگە تەوقێکە بونیام بۆی بپسێنرێ..؟ زیندانێکە بیر لە شکاندنی بکەینەوە..؟ چۆن لە تاراوگە فریادمان بێت..؟ پەیوەندی نێوان نووسەرەکان و تاراوگە چین..؟ ئەگەر ونبوون بەشێکی گەورەی هەموو سەفەرێک بێت، تۆ کە سەری خۆت هەڵدەگری؛ چەندێک لەو پشکەت بەردەکەوێت..؟ بە مانایەکی تر؛ هەندەران چەندێک شوێنی خۆدۆزینەوە و چەندێکیش جێگای ونبوونە..؟ لە مێژووی کورددا؛ فاکتەری تاراوکردن؛ سیاسییە..؟ یان ئاینیی..؟ لەمێژووی گێتیدا کێ ئەم نەفرەتەی بۆ مرۆڤایەتی داهێناوە..؟ ئایا تاراوگە دۆخێکی ڕۆحییە لەناوماندا، یان شتێکە لەدەرەوەی ئێمە و بە شوێنەوە پەیوەستە..؟
ئەی ئەگەر ئەدەب درۆیەک بێ و ڕاستیيەکان بنووسێتەوە، بەکەڵکی کوێی ژیان دێت..؟ نووسینی کوردی؛ وێراوێتی خۆی لە قەرەی پرسیارە گەورەکانی: (بوون چییە، مەرگ چییە، ژیان چییە) بدات..؟ ئەگەر نەیوێراوە، ئەی چی کردووە..؟ ئەگەر ئافراندن هونەر بێت، ئایا کوشتنیش هونەرە...؟ نوستالۆژیا؛ ڕاکردنێکە لە دونیای ڕیاڵ، یان واقیعێکە کە خەیاڵ دروستی کردووە..؟ کامیان جێ دەستیان بە ئادەمیزادەوە زیاترە؛ خودا یان شەیتان..؟ زمانی ئەم نەوەیەی نووسەری کوردی؛ بۆ هەنارێکە و دراوە بە زەویدا..؟
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,002 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!