پیک و ماپیک
(لە پیک دەدا و لە ماپیکیش)
ئەم گوزارەیە؛ واتە دوو ئاوازی جیا دەژەنێت؛ مەبەست لێی ؛شتی دووفاقییە. هاوشێوەی ئەوە:
لە دوو مەنجەڵ تێدەکا، لە ناڵیش دەدا و لە بزماریش
پیک و ماپیک؛ بریتییە لە فیقەرەی زوڕنا لە دەمنە(دەم)ی زوڕنادا.
خۆی فیقەرە لە فیقە، فیکەوە درووست بووە. بەڵام پێویستە بە جیا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین:
فیقەره؛ فیقفیقە، فیکەنە، فیتفیتە، کەرەستەکەیە.
فیقە/فیکە دەنگەکەیەتی. (لە بنەڕەتدا؛ فقە، فیتە، فیتوو، فیقە، بۆقە، فیشقە، پیشقە، فووتە، ... گۆڕاوی یەکترن و دەنگی شتی تریشن؛ وەک دەنگی ئاژەڵان)
(دادوەرەکە بە فیقەرەکە؛ فیکەی کۆتایی لێدا)
نەک
(دادوەرەکە بە فیکەکە فیکەی لێدا!)
ڕاستییەکەی؛ وشەی (پیک) یان (پیق) یان (پیقە)؛ هەمان وشەی فیکە، فیقەیە!
وشەی ماپیکیش؛ هەمان وشەی (پیک)ە و وشەی (ما)ی خراوەتە سەر. بۆ ئەوەی هاوئاوازی وشەی (نەرمادە) بێت.
وشەی پیک و ماپیک لە ه. بۆرینە بە پیق و فیقەنە هاتووە.[1][2]