نووسینی: ئۆسکار وایەڵد
وەرگێڕانی سیروان مەحمود
پێشەکی :ئازاد بەرزنجی
وێنەکەی دۆریان گرەی یەکەمین و دواهامین ڕۆمانی ئۆسکار وایەڵد بوو کە سەڵی 1891 بڵاوی کردەوە گەرچی ڕەخنەگران تۆمەتباریان کرد بەوەی بیرۆکەی ڕۆمانەکەی پێشتر لە چیرۆکێکی ماتریۆن و چیرۆکێکی بەلزاک و وێنەی ئۆفالی ئەدگار ئالن پۆدا خراوەتە ڕوو ئەو تۆمەتەی کە زۆر جار لە لایەن ڕەخنەگرانێکەوە ئاراستەی داهێنەران دەکرێ بەڵام ئەم جۆرە تۆمەتانە دواجار لە ئاست داهێنانە گەورەکاندا پووچەڵ دەبنەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە داهێنانە ئەم ڕۆمانەش تا ئێستا وەکو شاکارێکی جوان ماوەتەوە و تایبەتمەندیی شێواز و دیدی ڕوانینی ئۆسکار وایەڵدی لە گەڵ خۆیدا هەڵگرتووە
لەم ڕۆمانەدا ململانێکە لە نێوان جوانی ڕۆح و جوانی جەستەدایە ئۆسکار وایەڵد لە نامەیەکیدا سەبارەت بە سێ کارەکتەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانی وێنەیدۆریان گرەی دەڵێت: بەیسڵ هۆڵوارد بریتیە لەوەی من خۆم چۆن دەبینم ڵۆرد هێنری بریتییە لە وەی خەڵکی چۆن من دەبینن دۆریان گرەی بریتییە لە ئەوەی کە من خوازیارم لە ئایندەدا چۆن خۆم ببینم. ئۆسکار وایەڵد بەم ڕۆمانە ناسراوە.
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,568 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!