بەهۆی ئه و لافاوەی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی زۆربەی شارەکانی هەرێمی گرتەوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 150 ستونی کارەبا کەوتوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە ڕایگەیاندوە، بەهۆی لافاوی ڕۆژانی 25 و 26ی 10ی 2018 لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر لە 150 ستونی کارەبا کەوتون و شکاون و چەند محاویلەیەکی کارەباش ئاو بردونی و به و هۆیەشەوە لە ناوچە و گوندەکانی ئه و دەڤەرە بوەتە هۆی پچڕانی کارەبا.
هەر له و بارەیەوە ئەندازیار عەلی محەمەد عەلی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە، جگەلەوەی کەزەرەری زیاتر له دەیان ملیۆن دینار بەر هێڵەکانی کارەبا کەوتوە، زیاتر لەسەد ملیۆنیشی دەوێت بۆ چاککردنەوەی تۆڕەکان و تێکردنەوەی کارەبا بەتەواوی، چونکە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی شاخاویه و بەهۆی ئەولافاوەشەوە ڕیگاو بانەکان تێک چون و به و هۆیەشەوە مساری تۆڕەکانیش تێک چوە.[1]
#30-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,521 ganger