ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە #عەفرین# بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.
لەڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەداهاتووە:
دوێنێ لە ڕێکەوتی 29ی تەشرینی یەکەم لە گوندی گولیای سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرین، دوای ئەوەی گروپێک لە چەتەکانی ئەحراری شەرقییە دەستیان بەسەر بەرهەمی باخەزەیتونەکانی گوندی گولیادا گرتووە، #شەڕڤان#انی یەپەگە چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو چەتانە ئەنجامداوە.یەپەگە ڕایگەیاندووە کە لەئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا 3 چەتە کوژران.[1]
#30-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,616 ganger