پێ يەک نزيکتر، ئاگری گەرمتر
ئەمە بۆ هەست وسۆزی خزمايەتی و قەوم و خوێش بەکاردەهێنرێت مرۆڤ جەرگی بۆ ئه و کەسە دەسوتێ کە هەندێک نزيکترە چ لەولاتەکەت يان شارەکەت يان گوندەکەت يان ماڵەکەت، هەڵبەت باوان لە پێش خاڵوان-ە و برا لەپێش ئامۆزايانە و مناڵەکەشت کەسی له و لەپێشترت نيە بە بەراوردی ئەو، ئينجا ئەم هەست و سۆزە لەدەربڕينی کوردەواريدا بووە بە درکە و کينايە و ئيديۆم بەکاردەهێنرێت کاتێک دەتەوێت هاوکاری خزمێک يان هاوسێيەک يان هاوشارييەک يان هاو-وڵاتيەک بدەيت دەوترێت(پێ يەک نزيکتر ئاگری گەرمتر) واتە جەرگسۆزەی دەبيت بەهۆی نزيکيەکەيەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 743 ganger