یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش
ئه و ماوەیەی کە لەوێ بووم لەگەڵ منداڵەکان، سەدامی دیکتاتۆر پەلاماری شاری کوێتی دا. ئەمەش چەند مانگێکی خایاند. من لەگەڵ هەڤاڵان لە گۆڕینەوەی نامەدا بووم لەسەر وەزعەکە، کاک ملازم عومەر لە نامەیەکیدا بۆی نووسیبوم بەرنامەیان داناوە بۆ ڕاپەڕین، ئاهێکمان پێدا هاتۆتەوە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن وڵاتان لە سەدام قبوڵ نەکەن و لێی بدرێ، نەخشەی دابەشبوونی میحوەرەکانی بۆ نووسیبوم. نووسیبووشی ئەگەر تۆش لێرە بویتایە، دەوری بەرچاوت دەبوو. ئەوەبوو وڵاتانی خۆرئاوا و ئەمریکا لە سەدامیان دا و ڕاپەڕین لە کوردستان دەستی پێکرد، لە شارەکانی کوردستانیش پەلاماری دامودەزگای ڕژێم درا و شارەکان ئازاد کران. ڕاپەڕین ڕۆژی #05-03-1991# شاری ڕانیە و دواتریش هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوه. هەزاران هەزار سەربازی سوپای عێراق ئەسیر کران و دامودەزگاکانی بەعس وێران کران، بەتایبەت لە سلێمانی هەرچی لە تاوانباران بەردەست کەوتن، کوژران. ئەمنە سوورەکەی سلێمانی کە ئێستا بووە بە مۆزەخانە، شاهیدی ئه و ڕاستییەیە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,386 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!