وێنەیەکی دەگمەنی مێژوویی
لە ڕاستەوە: #هێمن#، #خالێد حیسامی#، #فایەق ساواش# (دوکتور شیار)، #هەژار#.
ئەم وێنەیە خالید حیسامی (هێدی) پێشکێشی عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی کردووە و بە خەتی خۆی ئەو شێعرەی لە پشتی وێنەکە نووسیوە کە لێرە دا دەیبینن.
ئەو وێنە بە بێ من کە لە لای ئێوە ئەمێنێ
بۆ بیرەوەری باشە ئەڵێن خەم ئەڕەوێنێ
مەڕوانە کە وا ڕووم گەشە وەک پەلکی خەنەم من
جەرگم پڕە لە خوێن و سەرم سەوز ئەنوێنێ
پێشکەش بە برای خۆشەویستم کاک حاجی بۆ بیرەوەری زەمانە
ئیمزا هێدی
سپاسی بەڕێز کاک حاجی ئەحمەدی دەکەین بۆ ناردنی ئەم وێنەیە بۆ ماڵپەڕی مامۆستا هێمن لە فەیس بووک
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,570 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!