ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە گوندی دێرمشمش-ی شاری #عەفرین# و ناوچەی جندرێس دژی چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان کردوون.
ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگە:
(ڕۆژی 2ی کانوونی یەکەم\11ی سەرماوەز یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی دێرمشمش-ی شاری عەفرین دژی دەورییەیەکی گرووپی چەتەکانی [جەیشی ئیسلام] چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا 5 چەتە کوژران و 3ی دیکەشیان بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێنرا.
لە هەمان کاتدا یەکینەیەکمان لە ناوەندی ناوچەی جندرێس دژی ئۆتۆمبێلێک لە بنکەیەکی سەربازیی چەتەکانی گرووپی ئەحراری شام چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێنرا. هەروەها 6 چەتە کوژران و 8ی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
لە ئەنجامی هەردوو چالاکییەکەدا 11 چەتە کوژران و 11ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها 2 ئۆتۆمبێلیش تێکشکێنران.)[1]
#03-12-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,714 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!