دەڵێی ئەسپێی کراسی کۆنی لەبەشەر نابيتەوە
ئەسپێ هەر ئەسپێ يە چ بەکراسی نوێ-ەوە بێت چ بەکراسی کۆن-ەوە بەڵام بۆ گەورەکردنی بابەتەکە کراسی کۆن هاتۆتە ئاراوە و هەڵبەتيش کراسی کۆنە لەبارترە بۆ ژينگە و مۆڵگەی ئەسپێ، لە بارودۆخی پۆخلی و نەخۆشی و پيس وپەڵۆسی و نەشۆری دێتە کايەوە حەزيش دەکات لەوژينگەيەش سەربنێتەوە، بەمشەخۆری باڵا دەکات و پيشەيەتی بەمردن و کەوتنە نێو پەنجەکانی ئەسپێ کوژە کۆتايی دێت، يان بەخستنە بەرخۆرەتاوی گەرم هەندێکيان دەجوڵێن و دەڕۆن ئەگەرنا حەزناکەن ماڵەخانەخوێ بەجێ بهێڵن و وەک بنێشتی(پاپا)ی بە پرچی مرۆڤەوە نوسابن، يان قيڕ بەکەواوه بێت ئەوهان، ئينجا مرۆڤ بە درکه و دەربڕينەوە دەڵێت(دەڵێی ئەسپێی کراسی کۆنی لەبەشەر نابيتەوە) واتە زۆر بێزارکەر و جاڕسی.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,365 ganger