گوو تا داری تێوەردەی بۆنی زياتری لێ دێت
پيسايی و گووی بونيادەم تا ماوەی کردنەکەی دوور بکەوێتەوە بۆنەکەی کەمتر دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر چيلکە وچواری تێ وەربدەی ئەوا دووبارە بۆنەکەی بڵاودەبێتەوە و هەست دەکرێت تازە کراوە و بگرە بەهۆی شيبونەوە و تێکەڵی بەخاک و سروشت و هەوا بۆنەکەی تيرتر و ناخۆشتر دەبێت، بۆيە ئەوانەی پێيان بەگوو دادەچێت زۆر نيگەران دەبن جگە لەپيسيەکەی بۆنەکەشی پياو دەکوژێت، ئەم پەندو ئيديۆمە زياتر لەباسکردنی گرفت و کێشە کۆمەلايەتيەکانی دوژمنداری و دڵداری و ناموس و ناوان بەزاندن و پياو کوشتن و خوێن ڕژاندا دەوترێت زۆری لەسەر مەدوێ چونکە مەترسی شت کەوتنەوەی تری لێ دەکرێت، هەندێجار لەگێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە بەسەرچوانە وەک شينی حەسەن و حوسەينی لێهاتوە و خەڵکيتری کردووە بەقوربانی و لەسەرچوان و چووە هەر لەبەر ئەمەيە کورد لە خۆڕا نەيووتوە(گو تا داری تێ وەردەی بۆنی زياتری لێ دێت).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,211 ganger