رەمەزانت بەقونەکی خاوێن گرت نۆرەی شەشەرانێ يە
لەناو ئاينی ئيسلامدا مانگی(رەمەزان) يەکێکە لەپێنج(فەرزە-روکن)ە سەرەکيەکە و هەموان دەبێت بەپاک وخاوێنی و(تەهارەت)ەوە خۆيان بۆ گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ئامادەبکەن و لەگەڵ نەبينينی مانگی ئاسمان دەست دەکەن بەرۆژووگرتن و لەگەڵ بينينی دوای 28-29-30رۆژ دەست دەکەن بە بەربانگ(فتار)کردنەوە، ئينجا موسڵمان هەيە خراپ بەرۆژوو دەبێت ئەمەش پەيوەندی بەپلەی(باوەڕ)داريەکەيەتی، بەڵام له(تاوی لۆمەی عەبدی) خۆی وانيشان دەدات بەرۆژووە و هەندێجاريش ئه و حاڵەتەی بۆ ناچێتە سەر و درکی پێ دەکەن کە بەرۆژوو نی يە، دواتر دوای جەژنی ڕەمەزان لەمانگی(شەواڵ) موسڵمانان(شەش) ڕۆژيتر بەرۆژوو دەبن چ وەک سونەتی يان قەرزدانەوەی مانگی ڕەمەزان،شەشی شەواڵ بووە بە(شەشەران) ئەوەی مانگی ڕەمەزان بەرۆژوو نەبێت دڵنيابە گرتنی شەش ڕۆژی شەواڵيشی پێناگيرێت، ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە کارێکی پێشوتری بينرابێت و بەسەرکەوتويی ئەنجامی نەدابێت بۆيە دەزانرێت ئه و کارەی ئێستاش لەپێشيەتی وەک ئەوەی پێشوو بەنيوەچڵی دەيکات بۆيە کورد به و کەسانە دەڵێت(رەمەزانت بەقونەکی خاوێن گرت نۆرەی شەشەرانێ يە).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,891 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!