دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەساڵی 2018-دا زیاتر لە نۆ هەزار تانکەر بەهەموو جۆرە جیاوازەکانی سوتەمەنیەوە لە ئێرانەوە هاتونەتە مەرزی باشماخ و لەو ڕێژەیەش، نۆ هەزار و 53 تانکەریان گونجاوبوون و 215 تانکەریان لە پشکنین دەرنەچوون و ڕەوانەی ئێران کراونەتەوە.
لە ئامارێکی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ-دا هاتووە: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، نۆ هەزار و 268 تانکەر کە جۆرە جیاوازەکانی سوتەمەنیان وەک (بەنزین، گاز، نەوت) پێبووە، لە ئێرانەوە هاتونەتە ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و دوای وەرگرتنی نموونە بۆ پشکنین، 215 تانکەریان نەگونجاوبوون و نۆ هەزار و 53 تانکەریان گونجاو بوون و ڕێگەی چوونە ناو هەرێمیان پێدراوە.
هەر لەئامارەکەدا، ئەوەشخراوەتەڕوو: لەو ڕێژەیەی سەرەوە حەوت هەزار و 321 تانکەری بەنزین گونجاو بوون و 104-یان نەگونجاو بوون، هەروەها هەزار و 621 تانکەری گاز گونجاو بوون و 104-یان بەهەمان شێوە نەگونجاوبوون، 106 تانکەری نەوتیش گونجاوبوون و حەوتیان نەگونجاوبوون.
ئاماژە بەوەش دەکەن: پێنج تانکەری دیکەی جۆرە جیاوازەکانی سوتەمەنی بەهۆی نەبوونی مەرجەکانەوە ڕاستەوخۆ کاری گەڕانەوەیان بۆ ئێران بۆ کراوە.[1]
#11-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,146 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!