بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ مەرگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن کەسایەتیەکی گەورەی نیشتیمانی و تێکۆشەرێکی هەڵکەوتوی خەباتی پێشکەوتنخوازی لێ دورخستینەوە کە مامۆستای نەمر (علی الشوک)-ە. مامۆستا عەلی لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لەنێوەندی ڕۆشنبیری عێراق-دا دەرکەوت و بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بەرگری کرد لە مەسەلە ڕۆشنبیری و نیشتیمانیە کان و لەسەر ئەم هەڵوێستەی توشی گرتن و دورخستنەوە و چەوساندنەوە بووە بە تایبەت لە پاش کودەتا خوێناوییەکەی 8ی شوباتی ڕەش، بەڵام ئه و وەک ڕەمزێکی نیشتیمانی و سیمایەکی گەورەی خەباتی پێشکەوتنخوازی هەر سوربوو لەسەر هەڵوێستی خۆی و سەرەڕای نوسینی سێ ڕۆمان، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و ڕەخنەی ئەدەبی و موسیقادا بەرهەمهێناوە.
مامۆستای نەمر لە ساڵی 1979دا بە ناچاری ڕێگەی ئاوارەیی هەڵبژارد و لەوێش بەردەوامبوو لە نوسین و خزمەتکردنی مەسەلە ڕەواکانی عێراق و خەونە پیرۆزەکانی مرۆڤ.
کۆچی دوایی مامۆستا (علی الشوک) خەسارەتێکی گەورەی وایە کە بەزەحمەت لە کەلتوری نیشتیمانیماندا شوێنەکەی پڕدەبێتەوە.
#فاروقی مەلا مستەفا#
#11-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,777 ganger