بەڕێز/ ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی (28)هەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی خۆشەویستەوە، بەناوی #سەنتەری هاوبەشیی لوڕ#ەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، کوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەک قوتابخانەیەکی ڕەسەنی کوردایەتی، لەشکرێک خوێندکاری هەڵکەوتووی پێشکەش بە کوردستانەکەمان کردووە، هەمیشەش ماڵێکی ئاوەدانی هەموو قەلەم و داهێنانە جوان و جیاوازەکان بووە، بەحەق کوردستانی نوێ بۆ کوردستانێکی نوێ یە، هیوادارین ئەم ساڵیادە پیرۆزە، ببێت بەخاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردیدا، جارێکیدیکە پیرۆزبایی خۆمانتان پیشکەشدەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین.
لەگەڵ ڕێزدا...
سەنتەری هاوبەشیی لوڕ
#11-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,632 ganger