دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
#وەزارەتی ڕۆشنبیری# دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پرۆژە گۆڕینی کارگەی جگەرەی #سلێمانی# بۆ ناوەندێکی کلتوری، لەبودجەی پایتەختی ڕۆشنبیریش 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەمنزیکانەش پڕۆژەکە ڕادەگەیەنرێت.
فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: موڵکیەتی کارگەی جگەرەی سلێمانی لە#وەزارەتی بازرگانی#یەوە بۆ وەزارەتەکەیان گواستراوەتەوە، ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەکەنەوە کە ئەو کارگەیە بە تاکە کەس درابێت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: ئەو کارگەیە بەشێکە لە پڕۆسەی پایتەختی ڕۆشنبیری کە وەزارەتەکەیان پێیهەڵدەستێت و شوێنەکە دەبێتە ناوەندێکی کلتوری، هونەریی، ژیاریی و شوێنی (شانۆ، هۆڵ، سینەما)ی تێدا دەبێت، لەڕێگەی لیژنەی تایبەت کە لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی دروستکراوە دیزاینی نوێی تەواو بووە.
بەوتەی گۆمەشینی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستکراوە بە پڕۆسەکە و ڕێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی بۆ گیراوەتەبەر، لەنزیکترین کاتیشدا بە ڕەسمی پڕۆژەکە ڕادەگەیەنن، بۆ تەواوبوونیشی، ئەو لیژنەیەی لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری دروستکراوە، خەمڵاندن و دەرخستەی بۆ دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاشکرایکرد: وەک سەرەتا 500 ملیۆن دیناری لەپارەی پایتەختی ڕۆشنبیری بۆ تەرخانکراوە.
کارگەی جگەرەی سلێمانی دەکەوێتە سەر شەقامی سالم کە سەرەکیترین شەقامی شاری سلێمانییە و ڕووبەرێکی فراوانە، لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک بوو لە کارگە پڕ بەرهەمهێنەکانی جگەرە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لەکارکردن وەستاوە و چەند ساڵێکیشە بڕیاردراوە شوێنەکە بکرێتە ناوەندێکی کلتوری.[1]
#14-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,167 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!