لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو 21 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە و 14ی دیکەش بریندابوون.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، سیراچ بارزانی سەرۆکی دەزگای کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی ڕابردووی دەزگاکەیانی خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو، 35 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەر مین کەوتوون، کە لەو ژمارەیە 21-یان گیانیان لەدەستداوە و 14 کەسیش برینداربوو، لەناو قوربانییەکانیشدا هاوڵاتیانی مەدەنیی و کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان هەبوون.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەو ساڵەدا 65 کێڵگەی مین، کە ڕووبەرەکەی دەکاتە شەش ملیۆن و 425 هەزار و 146 مەتر دووجا لە مین پاککراوەتەوە و ژمارەی مینەلەناوبراوەکانیش سێ هەزار و 891 مین بووە.
ئاماژە بەوەش کرابوو، کە بەهۆی شەڕی ئێران-عێراق زۆرترین کێڵگەی مین کەوتووەتە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، بە گشتییش لە هەرێمی کوردستان 200 میلۆن مەتر چوار گۆشە زەوی مینڕێژکراو ماون و کارکردن بۆ پاککردنەوەیان بەردەمە.[1]
#14-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,682 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!