دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری #سۆران#-یان کردووە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆرانیش دەڵێت: هاتنی گەشتیاران له و ماوەیەدا ڕێژەی پێوانەیی تۆمارکردووە.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی وت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەرووی 80 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئەم سنورەیان کردووە، هاتنی ئه و ڕێژە گەشتیارە زۆرە لەماوەی سێ هەفتەدا بووەتە مایەی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی زستانە لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا کە بارینی بەفر و سروشتی جوان و دڵرفێنی دەڤەرەکە لە وەرزی زستاندا هۆکاری سەرەکی هاتنی گەشتیارانە، بەجۆرێک لەماوەی ئه و سێ هەفتەیەدا گەشتیاران لەهەموو ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، باشورو ناوەڕاستی عێراق سەردانی دەڤەرەکەیان کردووە و هاتنی ڕێژەی گەشتیاران لەدوای سەری ساڵ بەرزبووەتەوە و ئەتوانین بڵێین ڕێژەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە وەرزی زستاندا.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران جەختی لەوەشکردەوە: هاتنی ئه و ڕێژە زۆرەی گەشتیار، ئاستی داهاتی گەشتیاری لە دەڤەری سۆران بەرزکردووەتەوە، بەپێی خەمڵاندنی گەشتیاری ئه و سنورە، هەر گەشتیارێک کە بمێنێتەوە لە 80 دۆلار کەمتری خەرج نەکردووە، هەر سەردانیکەرێکیش واتا ئەوەی بەشه و نامێنێتەوە و تەنها سەردانی ناوچەکانی کردووە، بڕی 30 بۆ 40 دۆلاری خەرج کردووە، ئەمەش بە کۆی گشتییەکەی ڕێژەیەکی بەرزی داهاتە.
وتیشی: کۆی ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران توانای لەخۆگرتنی نزیکەی چوار هەزار گەشتیاریان هەیە لە شەوێکدا.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#23-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,260 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!