هەموو شتمان لە کۆڵە نۆرەی زووڕنا و دەهۆڵە
مرۆڤ کۆڵبەری دابينکردنی پێداويستی و حەز و ئارەزووەکانيەتی، لەگەڵ ئەوەشدا کەوتنە ژێربار و کۆڵ قورسی ماندوو و بێ دەربەست و ئەستۆ کەچی دەکات و هەوڵی ئەوە دەدات له و کۆڵبەری و ژێرباريە ڕزگاری بێت، هەندێک جار کە گوێدرێژێک باردەکەيت بۆ ئاش يان کاروان دوای ئەوەی بارەکەيت خستە سەر پشتی بوزگوڕێک يان تورەگەيەک يان هەرشتێکيتری زيادە دەخەيتە سەر بارەکەی دەوترێت(سەربار)ە، ئينجا ئەمە لەسەردەمی داگيرکاری عوسمانيەکان لەبار بوو هەموو جۆرە باج و سەرانەيەک لەسەر هاوڵاتيان هەبوو و باری گوزەرانيانی بەتەواوەتی قورس کردبوو ناوە ناوەش جۆرێکی تر باج زياد دەکرا، لێرەدا وەک ناڕەزايەتيەک ووتراوە(هەموو شتێکمان لە کۆڵە نۆرەی زووڕنا و دەهۆڵە).
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,044 ganger